بەغداد/ INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لە بەردەوامبوونی لێکۆڵینەوەکانی لەمەڕ کوژرانی هاوڵاتیەکی ئەمریکی لەشاری بەغداد.
بەیاننامەی وەزارەت کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە وەزارەت پرسەی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی ئەوهاووڵاتیە ئەمریکیە دەکات ، ولەهەمانکاتیشدا جەخت دەکاتەوەسەر بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەکان و ڕادەستکردنیان بە دادگا.