بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە کۆنگرەی کەشوهەوا بەشداریکرد.
بەیاننامەی سەرۆکایەتی کۆمار کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە ئەمڕۆ سەرۆک کمار بەشداری کردووە لەکۆبوونەوەکانی کەشوهەوا لە شڕمشێخ لە کۆماری میسری عەڕەبی.
ڕوونیشی کردەوەکە سەرۆک کۆمار لەمیانەی کۆبوونەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە کە جیهان ئەمڕۆ زانست و میکانیزمی تەکنیکی پێویستی لەبندەستدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەشوهەوا ئاماژەشی بەوەدا کە پێوستە هەماهەنگیەکی هاوبەش لەنێوان وڵاتاندا هەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی کەشوهەوا ، ڕوونیشی کردەوەکە زۆربوونی دانیشتووان و بەکارهێنانی وزەلە پیشەسازی و
لە ئامێرەکانی گەیاندن بوونەتە هۆکاری سەرەکی ئالوودەبوونی ژینگە.