سەید حەکیم : پاڵپشتی حکومەت دەکەین لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی

سیاسی
  • 8-11-2022, 15:20
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەید عمار حکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لە پاڵپشتکردنی حکومەت کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    سەید حەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت پاڵپشتکردنی عێڕاقی بۆ دۆزی فەلەستین دووپات کردەوە 
    و جەختیشی لەوەکردەوەکە پاڵپشتی لەخەباتی گەلی فەلەستین دەکات و هەماهەنگی وهاوکاریکرنی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی بۆ بەدەستهێنانی مافەڕەواکانیان بەگرنگ دەزانێت.
    سەیدحەکیم لەمیانەی پێشوازیکردنی لە باڵیۆزی وڵاتی فەلەستین لەعێڕاق احمد عقل داوای لە هێزەسیاسیەکانی فەلەستین کرد کە یەکگرتووبن .
    ئاماژەشی بەوەدا ئەوهەنگاوانەی کە حکومەتی عێڕاق دەیاننێت دەبنە مایەی دەستبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆ عێڕاقیەکان.، لەهەمان کاتشدا پاڵپشتی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت دووپات کردەوە.