بەغداد/ INA
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری دا وەرزی یاسادانانی خۆی درێژبکاتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی وەرزی یاسادانانی دووەم / ساڵی یاسادانانی یەکەم / خولی هەڵبژاردنی پێنجەم بۆ ماوەی یەک مانگ.
وتیشی ئەم بڕیارە بەپێی مادەی 58 دووەم / لە دەستووری عێڕاقی وەرگیرا ئەویش لەپێناو
تەواوکردنی پڕۆژەیاساکانی بەردەست.