شێخ خەزعەلی : ئەم حکومەتە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش دەکات

سیاسی
  • 8-11-2022, 14:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمینداری گشتی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە وتی کە ئەم حکومەتە خزمەتگوزاری پێویست پێشکەش دەکات.
    بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەسایب کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی 
    شێخ خەزعەلی لەنووسینگەکەی خۆیدا لەشاری بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ڕوسیا لە عێڕاق ئەلبڕۆس کوتراشیف.
    بەیاننامەکە ئاماژەی کرد بەوەی کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لەگرنگترین پێشهاتەکان کرا لەسەرئاستی عێڕاق وناوچەکە.
    شێخ خەزعەلی لەمیانەی دیدارەکەدا وتی کە 
    ئەم حکومەتە نوێیە خواستێکی جددی هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەهاووڵاتیان.
    لەلایەن خۆشیەوە کۆتراشیف دەسخۆشی لەو کۆششانەکرد کە لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە خرانەگەڕ بۆ دەربازبوون لە داخرانی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.