بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە شڕم شێخ دیدارێکی سازدا لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەکی وکاروباری وڵاتانی کۆمنولس و گەشەپێدانی بەریتانی جیمس کلیفرلی.
ڕوونیشی کردەوە کە لەمیانەی دیدارەکەدا کە لەپەراوێزی لوتکەی کەشوهەوا لە شڕم شێخ ئەنجامدرا باس لە پەیوەندیە دووقۆڵیەکانی نێوان هەردوولاکرا.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە کێشەکانی ژینگەو گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا لەعێڕاق ولەجیهاندا کرا ، کەبووەتەهۆی بیانبانبوونی ڕووبەرێکی بەرچاو و کەمئاویەکی زۆر لە ناوچەکانی عێڕاقدا، سەرۆک کۆمار جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ڕێکاری پتەو بگرترێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشانە بەهاوکاریکردنی وڵاتان .
لەلایەن خۆشیەوە میکفرلی جەختی لەپتەوکردنی پەیوەندیەدووقۆڵیەکان کردەوە
و هەماهەنگیە نێودەوڵەتیەکانیشی بە گرنگ زانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی کەشوهەوا لەسەر ئاستی جیهان وناوچەکە.