بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محمد حەلبوسی لەمیانەی دیدارێکدا ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە جەختیان کردەوەلە گرنگی هاوکاریکردن وهەماهەنگی لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکار.
بەیاننامەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران
محمد حەلبوسی ، لەمیانەی دیدارەکەدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سودانی کرد بەبۆنەی دەست بەکاربوونیەوە.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لەدیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە دۆخی سیاسی و خزمەتگوزاریەکان کرد.
هەروەها ئاماژەکرا بە گرنگی هاوکاری وهەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاسایی و جێبەجێکردن و کاراکردنی ڕۆڵی چاودێری پەرلەمانی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان وڕەچاوکردنی بژێوی ژیانیان.