لێژنەی بەرگری پەرلەمان چارەنووسی یاسای سەربازی زۆرە ملی دەخاتە ڕوو

ئەمنی
  • 8-11-2022, 13:45
  • +A -A

    بەغداد/ INA نساڕحاجی
    لێژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گرنگترین ئەو یاسایانەی خستە ڕوو کەلەگەڵ سەرۆک وەزیران سودانی تاووتوێکران.
    ئەندامی لێژنەکە حسێن هاشم عامری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی هەستا بەتاووتوێکردنی یاسای سەربازی وخزمەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ لێژنەی ئاسایش وبەرگری لەپەرلەمان ، ڕوونیشی کردەوە کە هەندێک یاسا گەڕێنراونەتەوە بۆ حکومەت لەوانە یاسای سەربازی و یاسای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆبۆ لێکدانەوە وگفتوگۆی زیاتردەربارەی.
    هەروەها وتی کە محمد شیاع سودانی لەگەڵ لێژنەی ئاسایش وبەرگری لە پەرلەمانی عێڕاقدا کۆبوونەوەی ئەنجامدا چەند بابەتێکی لەگەڵیاندا تاووتوێکرد لەوانە پێکهێنانی دەستەیەکی تایبەت بە نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان.