بەغداد/ INA
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە پێشێلکاری لە سەر موڵکی دەوڵەت هەیە.
سودانی لەمیانەی سەردانیدا بۆ باڵاخانەی ئەمیندارێتی بەغداد لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەداهاتێکی زۆر لەبندەستدایە کەچی کەمتەرخەمی لە خزمەتگوزاریەکاندا هەیە.
وتیشی کە دەروازگەکانی بەغداد دۆخێکی خراپیان هەیە وهەموو ئەوپڕۆژانەی ئەنجامدراون بەگەندەڵی بەڕێوەچوونە، وتیشی کە میکانیزمی پەلەمان داڕشتوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و جەختیش دەکەینەوەسەر ئەو پڕۆژانەی کەبەڕێژەی 70٪ تەواوکراون ، ئەم پڕۆسەیەش لەلایەن لێژنەیەکی یاسایی و دارایی و هونەریەوە بەڕێوەدەچێت، ئاماژەشی بەوەکرد کە کاتی ئەوەهاتووە کە گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی لە پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا بکرێت
وبەپێی ئەم گۆڕانکاریە کەرتی تایبەت هەڵدەستێت بەئەنجامدانی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری.