بەغداد/ INA نەساڕ حاجی
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوە لە داڕشتنی بەرنامەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری.
وتەبێژی وەزارەت عبدالزهرە بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەگەیاند کە وەزارەت ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ڕووپێوی ئابووری وکۆمەڵایەتی
خێزانی لەماوەی داهاتوودا، وتیشی کە ئەم ڕووپێوکردنە پێنوێنی نوێ پێشکەش دەکات دەربارەی ئەو خێزانانەی لەخوارهێڵی هەژاریەوەن ، ئاماژەشی بەوەکرد کە ڕێژەی هەژاری لەعێڕاقدا گەیشتووەتە 25و23٪ ئەمەش مانای وایە کە چارەگی دانیشتووانی عێڕاق هەژارن.
هنداوی لەمیانەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی لەم بەرنامەیەدا جەختیکردوەتەوەسەر داڕشتنی ستڕاتیژیەتێک بۆ نەهێشتنی بێکاری وهەژاری لەعێڕاق.