وەزیری دەرەوە: حكومەت بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دۆستی عێراق

سیاسی
  • 8-11-2022, 11:06
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ سێشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە كە حكومەت بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی دۆستی عێراق.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە چاوی كەوت بە مارك ڕوتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا لە پەراوێزی خولی 27ەمینی كۆنفرانسی وڵاتانی ئەندامی ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی كەشوهەوا COP27كە لە شەرم شێخی كۆماری عەرەبی میسر بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا كردووە، هەروەها ڕێگاكانی پاڵپشتیكردنیان بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بەرزبكاتەوە و ڕووبەڕووی مەترسییە هاوبەشەكان ببنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری كاروباری دەرەوە وێنەیەكی ڕوونی لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق و سیاسەتی حكومەتی ئێستای خستەڕوو، جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەم حكومەتە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی پاڵپشت و دۆستانەی عێراق، هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاس و پێزانینی بۆ شانشینی هۆڵەندا بۆ پشتگیریكردنی عێراق لە بوارە جیاوازەكاندا دەربڕی
    لای خۆیەوە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا پاڵپشتی بەردەوامی وڵاتەكەی بۆ عێراق دووپاتكردەوە، پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی عێراق، ئاماژەی بەوەشكرد: حكومەتی هۆڵەندا چاوی لە فراوانكردنی فەزای كاری هاوبەشە و هەوڵدەدات ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاریی نێوانیان دوو وڵاتەكەمان لە زۆر بواردا بكاتەوە.
    هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد : كە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە بەشداری لە كارەكانی لوتكەی كەشوهەوا لە چوارچێوەی شاندی عێراقی بە سەرۆكایەتی عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق دەكات و بەشداریی لە كۆبوونەوە دووقۆڵییەكانی سەرۆك كۆمار لەگەڵ شای ئوردن، سەرۆك وەزیرانی تونس، سەرۆك وەزیرانی لوبنان، سەرۆكی كۆماری ئەرمینیا، سەرۆك وەزیرانی فەلەستین، سەرۆكی كۆماری جەزائیر، شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە كردووە.