سودانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا و ئوسترالیا گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە پشتگیریکردنی لە پلاتفۆڕمی وزاری

سیاسی
  • 8-11-2022, 10:52
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا و ئوسترالیا بۆ پشتیوانی مەنهەجی وزاری تاوتوێ كرد.
    لەراگەیاندراوێكدا كە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : سودانی بە جیا پێشوازی لە خاتووپۆلا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق و ماوریتسیۆ كریكانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا كردووە، ئاماژەی بەوە كردووە : كە ئەو دوو كۆبوونەوەیە بەجیا لەگەڵ هەریەكێكیان باسیان لە ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و چەسپاندنی هاوبەشی بنیاتنەری نێوان عێراق كرد و وە هەردوو وڵاتی دۆست، ئیتاڵیا و ئوسترالیا، بۆ بەرژەوەندی گەلی عێراق و گەلانی ئیتاڵیا و ئوسترالیا.
    لەراگەیاندراوەكە ئاماژە بەوەشكراوە : لەماوەی هەردوو كۆبوونەوەكەدا باسیان لە ڕێڕەوی كاری هاوبەش لەگەڵ عێراق كردووە، بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەكان و كاریگەرییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی هەردوو وڵات بۆ مەنهەجی سودانی و بەرنامەی حكومەتەكەی لەسەرجەم بوارەكان.