بەغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سکرتێری سەربازی خۆی ڕەوانە کرد بۆ پشکنینی ڕەوشی تەندروستی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، لیوا کازم بوهان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرۆکوەزیران، سکرتێری سەربازی خۆی، لیوا- عەبدولکەریم عەبدولحەسەن، بۆ پرسینەوە لە باری تەندروستی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لیوا کازم بۆهان، دوای ئەوەی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیدا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە ناوچەی پیشەسازیی وەزیریە تووشی برینێک بوو”.
لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەش هاتووە: "سەرۆک وەزیران بە شێوەیەکی شەخسی پەیوەندی بە لیوا بۆهانەوە کردووە بۆ پرسین لە باری تەندرستیەوە