دیالە - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی گەورەی ئەمنی بە سەرۆکایەتی عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە پارێزگای دیالە.
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیاندراوێكدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە ڕایگەیاندووە: "بە سەرۆکایەتی وەزیری ناوخۆ، وەفدێکی ئەمنی گەورە گەیشتنە پارێزگای دیالە، کە لە بریکاری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بریکاری وەزیری ناوخۆ و بریکاری وەزارەتی ناوخۆ وژمارەیەک سەرکردەی ئەمنی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و هەڵسەنگاندنی ڕێکارەکانی پێکهاتەکان و یەکەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری کەرتی دیالە".