بەغدا - INA
سەرۆک کۆماری کۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ دووشەممە، جەختی لەوە کردەوە کە گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هەڕەشەیەکی جیهانی.
سەرۆك كۆمار، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت ڕایگەیاندووە، "گۆڕانکاری کەشوهەوا بووەتە هەڕەشەیەکی جیهانی، و وڵاتەکەمان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا و کاردانەوەکانی لە وشکەساڵی و بیابانبوون و کەمی ئاو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە لوتکەی کەشوهەوا لەگەڵ هاوبەش و هاوڕێکانمان کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشە ژینگەییەکان و گەڕاندنەوەی ژیان بۆ ڕووبار و کێڵگە و دارستانەکانمان لە پێناو نەوەکانی داهاتوودا".