سەرۆکوەزیران داوای خێراکردن لە کارپێکردنی نەخۆشخانە مۆدێرنەکانی كرد

ناوخۆ
  • 7-11-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغدا - INA - نەسار حاج
     ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، ئاڕاستەی خێراکردنی کارپێکردنی نەخۆشخانە مۆدێرنەکانی کردووە، هاوکات وادەی کردنەوەیان دیاریکردووە.
     سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران جەختی لە پێویستی خێراکردنی کارپێکردنی نەخۆشخانەکان و بیمەی تەندروستی کردووەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە ئەولەویەتەکانی لە حکومەتەکەیدا".،وەک یەکەم سەردانی و یەکەم وێستگە و دامەزراوەی حکومی سەردانی کرد وەزارەتی تەندروستی بوون دوای وەرگرتنی ئەو پۆستە.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "بەدواداچوونی مەیدانی هەیە لەلایەن وەزیری تەندروستی، ساڵح مەهدی موتەلیب، لەسەر ئاستی سەنتەری وەزارەت، جگە لەوەی بەدواداچوون بۆ کاری سەرجەم نەخۆشخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکان لەڕێگەی تیمی مەیدانییەوە".
     بەدر ئەوەشی خستەڕوو، "وەزیری تەندروستی دووپاتی کردەوە کە لە چەند مانگی داهاتوودا کردنەوەی سەرجەم نەخۆشخانەکان بەخۆیەوە دەبینێت بە توانای تەواو و بە فرەچەشنی و توانا، بەو پێیەی نەخۆشخانەی سەردەمیانە".
     ڕوونیشیکردەوە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لە دوایین کۆنگرە ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەلی دروست كردن هەیە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە بەمەبەستی کارپێکردنی نەخۆشخانەکان، یان تەنها لەلایەن ئەوانەوە یان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی".