سودانی و مەندەلاوی تاوتوێی زیادكردنی تەرخانكردنی دارایی زیاتر بۆ پارێزگای دیالە كرد

سیاسی
  • 7-11-2022, 17:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران و موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان جەختیان لەسەر پێویستی پێدانی تەرخانکردنی دارایی پێویست بە پارێزگای دیالە کردەوە.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "وەفدێک بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان و سەرجەم نوێنەرانی پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆکوەزیران محەمەد شیعاع سودانی، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی ئاسایش و خزمەتگوزاری و پێداویستییەکانی پارێزگا.
     لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "شاندە پەرلەمانییەکە بە سەرۆکایەتیی مەندەلاوی، باسیان لە گرنگترین خزمەتگوزاری و پڕۆژە و بڕیارەکان کرد کە پارێزگار پێویستی پێیەتی بۆ بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری و ئەمنی و واقیعی شارەکانی"، ئاماژەی بەوەشکرد "جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پێدانی تەرخانکردنی دارایی بەس لە بودجەی داهاتوودا بۆ ئەوەی بازدانێکی چۆنایەتی لە ئاستە جیاوازەکاندا ئەنجام بدرێت."
     ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "گرنگی بەردەوامی کارکردن و هەماهەنگی نێوان لایەنی یاسادانان و جێبەجێکردن و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پارێزگای دیالە جەختکرایەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و خێراکردنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاوەڕوانکراو لەلایەن هاوڵاتیانەوە، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییانەی کە پارێزگاکە بەخۆیەوە بینی ”.