سودانی جەختی لەسەر ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لە چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسیدا کرد

سیاسی
  • 7-11-2022, 15:31
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران جەختی لەسەر ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لە چەسپاندنی سیستەمی دیموکراسیدا کردەوە.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا کە کۆپیەکی دەست  ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازیکرد لە موئەیەد لامی سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق وسەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان عەرەبی بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران لامی بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن سەردانی سودانی كردووە.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە گفتوگۆیەک بوو لەسەر واقیعی ڕۆژنامەوانی لە عێراق، و گرنگی دۆزینەوەی یاساگەلێک کە پاڵپشتی ڕۆژنامەنوسان و زامنی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین بکات، هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری لە چەسپاندنی سیستمی دیموکراسی و پاڵپشتیکردنی سیستەمی دیموکراسی خۆی کرایەوە".