بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان ڕایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، ئیبراهیم نامس جبوری تاوتوێی چەند دۆسێیەكیان كرد، لەوانە دامەزراندنی وانەبێژ و چاككردنەوەی ڕێژەی نمرە”.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانتار مەحمود قەیسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "مەحمود قەیسی ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، بەیاوەری ژمارەیەک ئەندامی لیژنەکە، سەردانی وەزیری پەروەردە ئیبراهیم نامیس جبوری كرد و لەگەڵی کۆبووەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "لیژنەکە لەگەڵ وەزیر تاوتوێی چەندین بابەتی گرنگی پەیوەست بە مەلەفی پەروەردەیی لە وڵاتدا کردووە، لە پێش هەموویان ئەو تەحەددایانەی بەردەم مامۆستایان و خوێندکاران، دانانی وانەبێژ، و چارەسەرکردنی پرسی وانەبێژانی ساڵی ٢٠٢٠".
لە ڕاگەیاندراوێكدا هاتووە، "کۆبوونەوەکە دەستی خستە سەر پرسی باشترکردنی ڕێژەکە، کاریگەرییەکانی لەسەر واقیع و داهاتووی خوێندکار، هەموارکردنەوەی ساڵانی دەرەکی، هەروەها باشترکردنی واقیعی زیندووی مامۆستا لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستا".و پێویستی تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆ ستافی پەروەردەیی، جگە لە لێکۆڵینەوەی جددی لە مەلەفی بینای قوتابخانەکان،