بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند کە هێزێکی ئەمنی سێ حەشارگەی چەتەکانی تیرۆریستی داعشیان لە دیالە تێکشکاند.
شانەکە لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە: "هێزێکی هاوبەشی لیوای 2 و 3ی فیرقەی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە وەزارەتی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانی بەرفراوانیان لە باخەکانی عواشك پارێزگای دیالە ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم ئۆپەراسیۆنە سێ حەشارگەی چەتە تاوانکاری تیرۆریستی داعش لەناوببرێن".