سودانی میوانداریكردنی جامی جیهانی له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌رزنرخاند

سیاسی
  • 7-11-2022, 12:22
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، میوانداریكردنی جامی جیهانی له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌رزنرخاند.

     نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند"محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی له‌ خالد حه‌مه‌د ئه‌لسوله‌یتی باڵیۆزی قه‌ته‌ر له‌عێراق كرد، ونامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئاڵ سانی میری ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر به‌سودانی گه‌یاند به‌بۆنه‌ی پێكهێانی حكومه‌تی نوێ. 

    له‌دیدارێكدا په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و میكانیزمی به‌هێزكردنی هاوكاری ئالوگۆڕ له‌سه‌ر ئاسته‌ جیاجیاكان باسكران به‌تایبه‌تی له‌بواری وه‌زه‌وه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌كتیڤكردنی لیژنه‌ی عێراق - قه‌ته‌ر و زیاتر گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا كرده‌وه‌. 

    له‌لایی خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران میوانداریكردنی جامی جیهانی له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ به‌گرنگی نرخاند وبه‌هه‌نگاوێكی وا زانی كه‌جێگای شانازیه‌ له‌لایه‌ن گه‌لانی براو دۆسته‌وه‌، ودووپاتیكرده‌وه‌ كه‌سه‌ركه‌وتنی هه‌ر وڵاتێكی عه‌ره‌بی له‌رێكخستنی قاره‌مانیه‌ جیهانییه‌كان، واته‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌موو عه‌ره‌به‌.