بەغدا -INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی بەرفراوان لە پێنج میحوەرەوە لە نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەكەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "هێزێکی هاوبەشی سوپا و پۆلیسی ڕووبار و ئاسایشی نیشتمانی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا بۆ حەشدی شەعبی لە پێنج میحوەرەوە دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوان کردووە". بۆ بەدواداچوون بۆ پاشماوەی گروپە تیرۆریستییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای نەینەوا”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەو هێزەی کە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدەدا، توانیویانە لە یەکەم کاتژمێرەکانی ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار تونێل لەناوببەن".