هەولێر - INA
دوای تەواو بوونی هەردوو كۆئەنجامی خولی عیراق كەلە 13 گەڕ پێكهاتبوو بەبەشداریكردنی 14 یانە لەسەرئاستی هەموو عێراق ، لەماوەی نێوان 12/10/2022 تا 5/11/2022 لەبەغدا بەڕێوەچوو.
سەرۆكی یانەی شەترەنجی خانزاد تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند و گوتی : یاریزانانی یانەی شەتڕەنجی خانزاد توانیان چوارگۆشەی زێڕین بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەم پاڵەوانێتییەش دەرفەتێكی باش بوو تا یاریزانە لاوەكان و تازەپێگەیشتوانی یانە بەشداری پێ بكەین و هەلێكیان پێ بدەین تا متمانە زیاتر بەخۆیان بكەن،خول وپاڵەوانیەتی لایان سەیر نەبێت وشارەزاییان نەبێت،
ئەمەش لەپێناو ئەوەی لەداهاتوودا بتوانن وەك راستاڵێك وبیناغەیەكی باش كە نوێنەرایەتی پاڵەوانێتیەكانی ناوخۆ و دەرەوە بكەن و پشتیان پێ ببەسترێت،ببنە هەوێنیكی نوێ بۆ دوارۆژێكی گەشتر و كە ئەمەش دەمێكە یانەی شەترەنجی خانزاد كار لەسەر ئەوە دەكات و خۆشبەختانەش تا ئێستا ئامانجەكانمان پێكاوە،هەروەها توانای تازەپێگەیشتوان ولاوانی یانەكە ببن بە سەرەتای دروست بوونی پرۆژەی پاڵەوانی سەرەتا بۆ پاڵەوانی نێودەوڵەتی.