سەرۆك كۆمار بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی جیهانی كەشوهەوا گەیشتە شەرم شێخ

سیاسی
  • 6-11-2022, 21:55
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف كەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار گەیشتە شەرم شێخ لە كۆماری عەرەبی میسر بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی كەشوهەوای COP27.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سەرۆك ڕەشید ئەمڕۆ گەیشتە شەرم شێخ لە كۆماری عەرەبی میسر بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی كەشوهەوا COP27، كە تیایدا بەشداری لە لوتكەی سەركردەكان دەكات كە سبەی دووشەممە بەڕێوەدەچێت و لە لوتكەكەدا وتار پێشكەش دەكات.