بەهۆی داڕمانی باڵەخانەی بازرگانی لە وەزیریە ژمارەی برینداران زیادی كردووە

ئەمنی
  • 6-11-2022, 21:21
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە ژمارەی بریندارەكان بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەكی بازرگانی لە بەغدا بۆ 20 كەس بەرزبووەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : ئەنجامی ڕووخانی ئەو باڵەخانە بازرگانییەی كە ئەمڕۆ ئاگری تێدا كەوتەوە، لە ناوچەی وەزیریە لە بەغدا، بەرزبووەتەوە بۆ 20 بریندار.
    ڕوداوەكە بەپێی ئەوەی پێشتر بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاندبوو، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و لیوا كازم بۆهان ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتییەكە و 10 كارمەندی ئاگركوژێنەوە برینداربوون، هاوكات عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: كۆكردنەوەی هەوڵەكانی وەزارەت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری كۆمەڵگا، جەختكردنەوە لەسەر پێویستی بانگەشەكردنی ڕێوشوێنی سەلامەتی و خۆپاراستن لەسەر باڵەخانەی بازرگانییەكان بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كە دەبێتە هۆی لەدەستدانی ژیان و پارە.