وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی كۆكردنەوەی هەوڵەكان دەكات بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری بازرگانی لە ئەلوەزیریە

ئەمنی
  • 6-11-2022, 21:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شمری، ئاڕاستەی كۆكردنەوەی هەوڵەكانی كرد بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگری كۆمەڵگەی بازرگانی لە ئەلوەزیریە.
    وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ڕایگەیاندووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ڕێنمایی كردووە بۆ كۆكردنەوەی هەموو هەوڵەكانی وەزارەت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرەی كە لە كۆمەڵگەی بازرگانی كەوتەوە لە ناوچەی ئەلوەزیریە.
    ئاماژەی بەوەدا : لەسەردەمی خۆیدا بوو لەژووری ئۆپراسیۆنەكان كە لەلایەن وەزیرەوە لە وەزارەتی ناوخۆ دایناوە لەوماوەیەدا جەختی لەسەر پێویستی یەكخستنی هەوڵەكانی هەموو لایەك لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی بەڕگری شارستانی كردووه، كەبەتەواوی لەبەرەنگاربوونەوەی ئاگركەوتنەوە لە ئەستۆی خۆیدایە لەهەموو وڵات.
    ناوبراو ستایشی هەوڵەكانی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كرد، جەختیكردەوە : پێویستی گشتاندنی ڕێوشوێنی سەلامەتی و خۆپاراستن لەسەر باڵەخانە بازرگانییەكان بۆ ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كە دەبنە هۆی لەدەستدانی ژیان و پارە.