بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند، بەڕێوبەرەكەیان لیوا كازم بۆهان و ژمارەیەك ئاگركوژێنەوە بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەكی بازرگانی لە ناوچەی ئەلوەزیریەی بەغدا برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئەو بینا بازرگانییەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەلوەزیریە لە بەغدا ئاگری تێی كەوتەوە، كاتێك تیمەكانی بەرگری شارستانی ئاگریان دەكوژاندەوە بینایەك داڕما.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمەش بووە هۆی برینداربوونی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی لیوا،كازم بۆهان كە لە شوێنی ڕووداوەكە بووە و لەگەڵ ژمارەیەك ئاگركوژێنەوە.
لەكاتێكدا پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە : ژمارەی بریندارانی دوای داڕمانی باڵەخانەكە 10 ئاگركوژێنەوە و دوو ئەفسەر بووە.