بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف كەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی كەشوهەوا بەرەو كۆماری میسر بەرێكەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆماری كۆمار لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید نیشتیمانی بەجێهێشتووە بەرەو شاری شەرم شێخ لە كۆماری عەرەبی میسر بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی لوتكەی كەشوهەوای جیهانی COP 27 بە سەرۆكایەتی شاندێكی فەرمی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆك كۆمار لە میانی كۆنفرانسەكەدا وتارێك پێشكەش دەكات كە تایبەتە بە كێشە ژینگەییەكان و گۆڕانی كەشوهەوا لە وڵاتەكەدا، هەروەها خواست و پلانەكانی عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گۆڕانی كەشوهەوا.