بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە شاخوان عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری سەرۆكی پەرلەمان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبردن و كادیرانی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) كرد، بە بۆنەی 63 ساڵەی دامەزراندنی.
ئەحمەد لەو بروسكەپیرۆزباییەی كە بۆ ئاژانسەكە نێردراوە، جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوون لە ڕێبازە بێلایەن و نیشتمانپەروەرەكەی كردووەتەوە، هیوای درەوشاوەیی و داهێنەری زیاتریان بۆ خواستووە، ئاگاداربوون لە پێشهاتەكان و ڕووداوەكانی ڕۆژانە، هەروەها گەیاندنی هەواڵەكان بە شەفافیەت و پیشەیی بەرز.