سودانی داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی نەجار قبوڵ دەكات

سیاسی
  • 6-11-2022, 18:02
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، داواكاری دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی سوها داود ئەلنەجار پەسەند كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سودانی ڕازی بوو بەو داواكارییەی كە لەلایەن نەجاڕەوە پێشكەشی دەستلەكاركێشانەوە كرابوو، دەزگا پەیوەندیدارەكانی ئاڕاستە كرد بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ڕێگەی بە جێگرەكە دا سەرۆكی دەستەكە سالار محمد ئەمین بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری دەستەكە بەشێوەیەكی كاتی.