بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی بڕیاریدا بەڕێوەبەری گشتی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی بگوازێتەوە دەرەوەی دەستەكە، بەهۆی شكستی لە ڕێكارەكانی دەستەكە كە پەیوەندییان بە دۆسیەی ئەمانەتی باجەوە هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: سودانی بڕیاریدا بەڕێوەبەری گشتی لێكۆڵینەوەكان لە دۆسیەی دەستپاكی لە دەستەكە بگوازێتەوە دەرەوەی دەستەی دەستپاكی، بەهۆی كەمتەرخەمی لە ڕێكارەكانی دەستەكە و پەیوەندی بە دۆسیەی ئەمانەتی باجەوە هەیە، بەپێی ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوەی پسپۆڕی.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا كە لەگەڵ ڕەوانەكردنی كۆنووسی لێكۆڵینەوە لەم كەیسەدا بۆ دادگا پەیوەندیدارەكان ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بگرنەبەر.