بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی پەرلەمانی بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخست.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بC ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی ئەنجوومەنەكە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بۆ سێشەممەی داهاتوو دواخست.
ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتگوزاری شارستانی فیدراڵی و پڕۆژە یاسای پاراستنی منداڵ تەواو كرد، هاوكات خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ بۆ خولی داهاتوو دواخست.