بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ڕێنمایییەكی سەبارەت بە دەروازەی باكووری بەغدا دەركرد
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی ڕێنمایی كردووە بۆ بەدواداچوون بۆ پڕۆژەی پەرەپێدانی دەروازەی باكووری بەغدا و پێشكەشكردنی ڕاپۆرتێك بۆ ئەنجومەن.