بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە پەرلەمانتاری سەربەخۆ رائید حەمدان ئەلمالیكی پێشنیارێكی پەرلەمانی بۆ ئامادەكردنی بودجەی مامناوەندی بۆ ماوەی سێ ساڵ ئاشكرا كرد.
ئەلمالیكی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند: پێشنیارێكی پەرلەمانی هەیە كە ئاراستەی وەزارەتی پلاندانان و لیژنەی دارایی پەرلەمان كراوە بۆ ئامادەكردنی مامناوەندی- بودجەی خولی بۆ ماوەی سێ ساڵ بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (4) ی دووەمی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2019.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە پێشنیازەكەدا هاتووە وەزارەتی دارایی فیدراڵی بودجەی مامناوەند بۆ ماوەی سێ ساڵ ئامادە بكات بۆ ئەوەی یەكجار پێشكەش و یاسایی بكرێت، ساڵی یەكەمیش واجبە و بۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر بنەمای ئا پێشنیاری وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانان بۆ هەمواركردنەوەی بۆ ساڵی دووەم و سێیەم و بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : داوامان لە دەسەڵاتدارانی سەرەوە كرد كە ئەم پێشنیازە لەبەرچاو بگرن، كە لەسەر بنەمای پاساوی واقیعی و بە ئامانجی داڕشتنی پلانێكی دارایی بۆ دەوڵەت بە سەقفی كاتیی مامناوەند، جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێكردنی بەرنامە و پڕۆژە و خەمڵاندن كردەوە و داهات و خەرجییەكانی ئێستا و وەبەرهێنان.