بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دوو یاسا تەواو كرد، هاوكات خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژەیاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێ دواخست.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەتگوزاریی شارستانی فیدراڵی تەواوكردووە، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی تەواوكردووە لە ڕەشنووسی یاسای پاراستنی منداڵان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەن خوێندنەوەی یەكەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای خزمەتی سەربازی زۆرەملێی دواخست بۆ خولی داهاتوو.