ئەمڕۆ یەکشەممە عەبدولستار مەجید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پرس کۆنفرانسێکدا كهئاژانسی ههواڵی عێراقی بهدواداچوونی بۆ كرد رایگەیاند: وەک 12 پەرلەمانتاری کوردستان بڕیاریانداوه بە بایکۆتکردن و کشانەوە لە پەرلەمانی کوردستان.
ستار ئهوهشی وت" پێشتر دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان بووین و ئێستاش نامانەوێت ببینە بەشێک لەو نایاساییەی کە کراوە.
سهرۆكی فراكسیۆنی دادگهری دووپاتیكرد كه بەیەکەوە بەردەوام دەبین لە دژایەتیکردنی نادادپەروەری و گەندەڵی و فشارکردن بۆ ئەوەی بە زووترین کات هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
جێگای ئاماژه كردنه پێش چهند رۆژ فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ کشانەوەی خۆیان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندبوو.
ئەمڕۆ رێكهوتی 6-11-2022 خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی هات کە لە 6ی تشرینی دووەمی 2018 دەستپێکردووە، بەڵام رۆژی 9 ی تشرینی یەکەم، پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی خستە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ ماوەی ساڵێک تەمەنی یاسایی ئەم خۆی درێژکردهوە.