سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندن و وەزیری ناوخۆ تاوتوێی هاوكاری و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە بەرقەراركردنی ئاسایشدا دەكەن

ناوخۆ
  • 6-11-2022, 15:02
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق، د.نەبیل جاسم ئەمڕۆ یەكشەممە لەگەڵ عەبدولئەمیر شمه‌ری وەزیری ناوخۆ، هاوكاری دوو قۆڵی و ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری تاوتوێ كرد.
    ئەمەش لەكاتی سەردانێكی لێپرسراوی تۆڕی میدیایی بۆ بارەگای وەزارەتی ناوخۆ و دیدارەكەی لەگەڵ عەبدولئەمیر شمری وەزیر بۆ پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی پۆستی وەزیری ناوخۆی عێراق بوو.
    لە دیدارەكەدا باسیان لە ڕۆڵی ڕاگەیاندنەكان كرد لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و لە گەیاندنی ئەو سەركەوتنانەی كە لە دژی چەتەكانی تیرۆریستی داعش بەدەست هاتوون.
    شمری ستایشی سەركردایەتی د .نەبیل جاسم تۆڕی راگەیاندنی عێراق بەرەوپێشترچووە لەرێگەی بەرنامەی راست و وورد و بەپەلە،هەروەها ئەو بەرنامانەی وەك پەیامێك بۆ هاونیشتمانی عێراق پێی دەگات لە زۆربەی بوارەكان،لەكۆتایی پیرۆزبایی لە دكتۆر نەبیل جاسم كرد  بە بۆنەی 63 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA).