سودانی داوایه‌ك سه‌باره‌ت به‌رێوه‌به‌ركردنی دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی ئاراسته‌ دەکات

سیاسی
  • 6-11-2022, 15:01
  • +A -A

    به‌غداـ INA
    سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەک شەممە، سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی کرد و لەکاتی گەیشتنی لەگەڵ بەرپرسانی ئەم دەزگایە لە بەرێوبەری بەرێوبەرایەتییەکان و کادیرە پێشکەوتووەکانی کۆبووە و گوێ لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی کار وئەرکەکانی دەزگاکە گرت کەبەشێوەیەکی فراوان بۆ بەڕێزیان باسکرد.
    به‌پێی راگه‌یندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌"سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ یەک شەممە، سەردانی بارەگای دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی کردووه‌ و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم دەزگایە لە بەرێوبەری بەرێوبەرایەتییەکان و کادیرە پێشکەوتووەکانی کۆبویته‌وه‌.
    لەم کۆبووەنەوەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەسەر پشتگیریکردنی ڕۆڵی دەزگای هەواڵگیری نیشتیمانی کردەوە وەکو دەزگایەکی ئەمنی و نیشتیمانی کەئەرکێکی گەورە وشەرەفەندی لەئەستۆیە بۆ خزمەتکردنی نیشتیمان.
    هەروەها بەڕێز سودانی جەختی کرد کە گرنگە ئەم دەزگایە بەردەوام بێت لەسەر کارەکانی بەپێی تایبەتمەندی خۆی کەلەدەستوور و پەیرەوی ناوخۆی دەزگاکە ویاساکانی دیکەی تایبەت بەم بوارەوە هاتووە، ئەویش ئەنجامدانی ئەرک وکارەکان ودابەشکردنی بەپێی پیوەرەکانی راستەقینەی هاوڵاتیبوون، ولێهاتوو و پاک وبێگەرد بێت لەکارکردن بەپێی بەرژەوەندیە باڵاکانی نیشتیمانی وئەمنی وڵات.
    سودانی داوای کرد کە بەرێوەبردنی دەزگا لەم قوناغەی ئێستادا راستەوخۆ لەژێر چاودێری کەسێتی ئەو بێت و لەپێگەی ژێرەوە.