لیژنەی ئاسایش وبەرگری پەرلەمانی لەگەڵ سودانی كۆدەبێتەوە سەبارەت بە نۆ خاڵ و هەڵوەشاندنەوەی دۆسیەی گرێبەستەكانیان

سیاسی
  • 6-11-2022, 14:54
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی كۆبوونەوەی داهاتووی لەگەڵ محەممەد شیعاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕاگەیاند، بۆ تاوتوێكردنی چەند دۆسیەك، دیارترینیان كۆتاییهاتنی گرێبەستەكانیان بوو.
    محەمەد ئەلرومەیسی ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان كۆدەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشكردووە : كۆبوونەوەكە گفتوگۆ لەسەر ئەو نۆ خاڵە ئەمنییە لەخۆدەگرێت كە لە چوارچێوەی مەنهەجی حكومەتدا خراوەتەڕوو.
    ئەلرومەیسی ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر ئەو نۆ خاڵە هەیە كە دەبێت لەگەڵ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و هەندێك بابەتی ئەمنی تاوتوێبكرێن، دیارترینیان هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانیان.
    7