حه‌وت په‌رله‌مانتار سوێندی یاسایی ده‌خۆن

سیاسی
  • 6-11-2022, 14:33
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران سوێندخواردنی دەستووری حەوت ئەندام پەرلەمانی ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ڕاگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : ئەمڕۆ حەوت ئەندام پەرلەمان  سوێندی دەستورییان خوارد بۆ ئەندامبوون لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەندام پەرلەمانەكان بریتین لە: جەواد كەزوم موتڵەگ، عەلی سەعدون غولام، تالیب عەبدولكەریم مەحمود معماری، كەریم علێوی جەروش، سوعاد عەبدولحسێن مالیكی و سەهیرە عەبدوڵڵا جبوری و هیبە جەرجیس.