په‌رله‌مان... هه‌وڵدانێك بۆ كاراكردنی یاسای پاراستنی بەرهەم و پێدانی قەرز بە پیشەسازییەكان

ناوخۆ
  • 6-11-2022, 14:31
  • +A -A

    بەغدا - INA- حەسەن ئەلفواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە لیژنەی كار لە پەرلەمانی عێراق جوڵەیەكی بۆ كاراكردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی ئاشكرا كرد، هاوكات ئاماژەی بە مەیلی ئاسانكاری پێدانی قەرز بە پیشەسازییەكان و كۆمپانیا پێشكەوتووەكان لە وەزارەتەكانی پلاندانان و كاردا كرد.
    عەرەب بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغدا ئامانجی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی نیشتمانی و پیشەسازییە، هەروەها پاڵپشتیكردنی هاوبەشی پیشەسازیی نێوان كۆمپانیا پیشەسازییەكانی دیكە و بەدیهێنانی دوانەبوون لەگەڵ عێراقییەكان.
    ناوبراو ئاماژەی بە گرنگی هەبوونی پیشەسازی عێراقی و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بۆی لەڕێگەی یاساكانی پاراستنی بەرهەمەوە، جەختیكردەوە : بوونی وۆرك شۆپ لەنێوان پەرلەمان و فیدراسیۆنی پیشەسازیی عێراقی بەمەبەستی یاسادانان بۆ یاسا و ڕێنمایی و كۆنتڕۆڵ بۆ پاڵپشتیكردنی بەرهەمی نیشتمانی.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە بەدواداچوون بۆ كاراكردنی یاسای پاراستنی بەرهەم و پرسی شارە پیشەسازییەكان بكات، هەروەها ئاسانكاری بۆ قەرزكردن بە پیشەسازییەكان و كۆمپانیا پێشكەوتووەكان لە وەزارەتەكانی پلاندانان و كار بۆ پاڵپشتیكردنی پیشەسازی عێراق وپاراستن وبەردەوامبوونی تەوژمی بەرهەمی نیشتمانی.