سودانی پەیوەندی بە پارێزگاری نەجەفەوە دەكات سەبارەت بە ئاگری شارە ئاوییەكان

ناوخۆ
  • 6-11-2022, 14:28
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری نەجەف مەجید ئەلوائیلی سەبارەت بە ئاگركەوتنەوەی شاری ئاوی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری نەجەف لە راگەیاندراوێكدا  كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پارێزگاری نەجەف، مەجید ئەلوائیلی كرد بۆ لێپرسینەوە لە ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئەم دواییە كە لە سەنتەری بازرگانی (شاری ئاوی) لە نەجەف و سەبارەت بە ڕادەی  قەبارەی زیانەكان.
    پارێزگاری نەجەف بۆ سسەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە: پێكهێنانی دوو لیژنەی بەدواداچوون، یەكەمیان تایبەتە بە بارودۆخی ڕووداوەكە، ئەوی دیكەشیان بۆ سەرژمێری زیانەكان بەمەبەستی داواكردن لە وەبەرهێنەر بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی زیانیان بەركەوتووە.