بەغداد – ا ه ع سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ سێ شەممە، تەئكیدی كردەوە، ناوچەكە دوچاری تەحەدی بوەتەوە و پێویستی بە هەماهەنگی زیاتر هەیە لەنێوان وڵاتانی عەرەبیدا لەبوارە جۆراوجۆرەكاندا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: جبوری لە میانی دیدارێكیدا لەگەڵ عەلی عەبد عال هاوتا میسرییەكەی، تەئكیدیكردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ فراوانكردنی هاریكاری لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی عەرەبی لە پێش هەموشیانەوە میسر، وتیشی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەرۆشی ئاڵوگۆری هاریكاری و شارەزاییە لە نێوان ئەو دوو دەسەڵاتەدا بە جۆرێك خزمەت بە بوارەكانی یاسادانان و چاودێری بگەیەنێت. لای خۆیەوە عەبد عال ئاماژەی بەو سەركەوتنە گەورانە كرد كە هێزەكانی عێراق بەسەر تیرۆریستاندا بەدەستیهێنا، تەئكیدیشی لەسەر پەرۆشی حكومەتی وڵاتەكەی كردەوە بۆ زیادكردنی هاوكارییەكان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات