بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران حەمید نەعیم ئەلغزی پیرۆزبایی (63) ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی كرد.
ئەلغزی لە راگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئینا) ناردووە و راگەیاند : بەبۆنەی یادی 63 ساڵەی دامەزراندنی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە یەكەم دەزگایە لەسەر ئاستی عێراق و دووەمیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دڵخۆشم بۆ ئەوەی پیرۆزبایی و هیوای دڵخۆشی ئاراستەی سەرجەم كارمەندەكانی بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : هیوادارم ئەم دەزگا نیشتمانییە بەڕێزە بەردەوام بێت لە درەوشاوەیی و سەركەوتن، بەردەوامبوون لە ڕێبازە ئاساییەكەی و هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لە گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی هەواڵەكان بە پیشەیییەكی بەرز و هەستێكی نیشتمان پەروەرانەی ئاشنا،ساڵی نوێتان پیرۆز بێت.