كەش و هەوای عێراق.. هەورەبروسكە و دابەزینی پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 6-11-2022, 12:21
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەكات.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ دووشەممە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆیدا دەگۆڕێت بۆ هەور لە نیوەڕۆ لەگەڵ باران  بارین لە شەودا، هەندێكجار بروسك دەبێت لە كاتێكدا كەش و هەوا لە ناوچەی باشوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ هەندێك هەور، و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هیچ گۆڕانكارییەكیان تێدا نابێت لە ناوچەكانی باكوور و باشوور.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە چەند شوێنێك، هەندێكجار لە ناوچەی ناوەڕاست هەورەبروسكە دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزن، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارین بە چڕی مامناوەند لە چەند شوێنێك، هەندێكجار دەبێتە بروسك و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك دادەبەزێت، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باشوور ڕوون دەبێتەوە بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری بارانبارین لە هەندێك شوێن، هەروەها پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم لە بەشەكانی ڕۆژئاوای خۆی لە ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم لە بەشە شاخاویەكانیدا و پلەكانی گەرما چەند پلەیەك بەرز دەبنەوە، لە كاتێكدا دەبێت كەشوهەوای ناوچەی باشوور نیمچە هەورە بۆ هەور تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك دادەبەزن.
    ڕوونیشیكردەوە : كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست ساماڵ دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێكی كەم لە چەند شوێنێك لە ناوچەكانی باشووریش، كەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین  و پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باكوور نزیك دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو و لە بەشی باشووری وڵات كەمێك بەرزتر دەبن.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و وردەكارییەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی كەشناسیەوە بڵاوكراوەتەوە: