وەزیری ناوخۆ لەكاتی سەردانیكردنی بۆ كازمیە ئەفسەرێكی هاتوچۆ لە پۆستەكەی دوورخستەوە

ناوخۆ
  • 6-11-2022, 12:20
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ڕێنمایی دەركردنی ئەفسەرێك لە شوێنی تۆماری ئۆتۆمبێل لە شاری كازمیە لە پۆستەكەی بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەركەكانی بەشێوەی پێویست، جەختی لە گرنگی كەمكردنەوەی ڕۆتین كردەوە بۆ ڕزگاربوون لە ئازارەكانی هاوڵاتیان.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری سەردانی شوێنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كردووە لە كازمیە و ڕێنمایی داوە كە یەكێك لەو ئەفسەرانی شوێنی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل لە كازمیە لە پۆستەكەی دووربخرێتەوە بەهۆی جێبەجێنەكردنی ئەركەكانی بە شێوەیەكی پێویست.
    شمری جەختیشیكردەوە : پێویستی ئاسانكردنی ڕێكارەكان و كاركردن بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بە هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی بارگرانییەكانیان و گوێگرتن لە داواكاری و پێداویستییەكانیان، داوای لە هەموو لایەك كرد هەوڵەكان چڕتر بكەنەوە و تەواوكردنی مامەڵەكان دوا نەكەن.
    جەختیشی كردەوە : گرنگی كەمكردنەوەی ڕۆتینی و پەیڕەوكردنی شێوازە تەكنیكی و سەردەمییەكان لە تەواوكردنی مامەڵەكاندا بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئازاری هاووڵاتیان ڕزگاریان دەبێت.