بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زەیدان لەگەڵ خالد شوانی وەزیری داد گفتوگۆی هاوكاری لە كەیسەكاندا كرد.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە: كە فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە خالد شوانی وەزیری داد كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : تاوتوێی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی دادوەری و وەزارەتی داد لە دۆسیە هاوبەشەكاندا كراوە.