بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی دەركردنی سێ بڕیاری سزادانی بەڕێوەبەرانی تەندروستی ئەنبار و بابلی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەكە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دادگای تاوانەكانی ئەنبار - دەستەی یەكەم، سزای شەش ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی فەرمانگەی تەندروستی ئەنبار دەركرد، بە هۆی بەفیڕۆدان و گەندەڵكردنی بڕە پارەیەك (4,614,622,156) ملیار دینار،بە ئاماژەدان بەوەی تاوانبار ئەو بڕە پارەیەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە و بە پێچەوانەی ڕێنماییەكان خەرجی كردووە، جگە لە هێشتنەوەی (10) چەكی بۆ دابینكردنی ئامێر و كەرەستەی پزیشكی لەلایەن كۆمپانیایەكەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەمان دادگا بڕیارێكی دیكەی بە ئامادەبوونی دەركرد، لەگەڵ زیندانیكردنی سەخت بۆ ماوەی دوو ساڵ، دژی سزادراوەكە، بەهۆی دەستكاریكردنی بڕی پلەبەرزكردنەوە و باجی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە پارێزگاكە بۆ ساڵانی (2016) و 2017)، و گەندەڵكردنی (1,234,626,906) دیناریان، ئاماژە بەوە دەكات بەرێوەبەری گشتی پارێزگای ئەنبار (مەدائن) هەستاوە (7) چەكی دەركردووە، كە كۆی گشتی بڕی (3,351,968,114) دینار بووە، لەكاتێكدا ئەو بڕە پارەیەی كە بەسەر فەرمانبەرانی شایستە تەنها (2,117,341,208) دینار بووە.
لە ئاستێكی پەیوەندیداردا، بەیاننامەكە ڕوونی كردەوە كە : دادگای تاوانەكانی حللە كەتایبەتمەندە بە دانیشتنی دۆسیەكانی دەستپاكی، لە غیابیدا بڕیاری زیندانیكردنی سەختی بۆ ماوەی دوو ساڵ لەسەر بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بەشی تەندروستی بابل دەركرد، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست سەرپێچی ئەنجامداوە لە ئەركەكانی كارەكەی بە ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر كڕینی ئۆكسجینی شل (2017 و 2018 لە ساڵەكاندا). لە تاقیگە ئەهلییەكانەوە بە نرخێكی زیادەڕەوی، سەرەڕای بوونی تاقیگەی حكومی كە ئەو مادەیەی پێشتر باسكراوە بە نرخێكی كەمتر دابین دەكەن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دادگاكانی تاوانەكانی ئەنبار - دەستەی یەكەم و تاوانەكانی حللە كە تایبەتمەندە لە گوێگرتن لە دۆسیەكانی دەستپاكی، سزایان دەركرد، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەكانی (318 و 331)ی یاسای سزادان.
سەرۆك كۆمار دەگاتە پارێزگای واست