حەکیم:حکومەت کەرەستەی سەرکەوتنی لەبەردەستە

سیاسی
  • 5-11-2022, 23:05
  • +A -A

    بەغداد/INA

     ئەمڕۆ شەممە"عەمار حەکیم"سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی ،لە میانی کۆنفرانسی ساڵانەی گردبوونەوەی قوتابیانی "هەمم"رایگەیاند : زانکۆکان و گەنجان ، هۆشیار و کاریگەرن لە کۆمەڵگادا، هەروەها خاڵی دەستپێکی زۆر گۆڕانکاری گەورەن، و دەبێت بیانکەین بە خاڵی دەستپێک بۆ پڕۆژەی چاکسازیمان و بنیاتنانی عێراق.
     لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە"حەکیم" جەختی لەوە کردۆتەوە "ئەولەویەتی کارەکانی رەوتی حیکمەی نیشتمانی ئامانجی یەکخستنی ناسنامەی نەتەوەییە لەناو پڕۆژەیەکی نیشتمانی گشتگیردا، هەروەها چاودێری و بەهێزکردنی گەنجان، بۆیە هیچ پڕۆژەیەک ناتوانێت بەبێ گەنجانەوە سەرکەوتوو بێت،لە چاکسازی و پێگە و مافەکان .
    وتیشی " ژنان یەکێکن لە ئەولەویەتە سەرەکانمان لە بەهێزبونیان لەنێوکایەکانی کۆمەڵگا، بەو پێیەی ژنان نیوەی کۆمەڵگان و نیوەکەی تر پەروەردەکارن، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر بنیاتنانی دەوڵەتێکی بەهێز و گشتگیر کە گرنگی بە بەرژەوەندییەکانی هەمووان بدات.
     حەکیم "گرنگی پابەندبوون بە بەها و پرەنسیپر نەگۆڕەکان و داب و نەریتی کرد، کەشانازی کردنە بەئیسلامەوە وەک ئایین و شارستانیەت و مێژوو و ئێستا و داهاتوو و شوناسی ئیسلامی، هاوکات ڕێزگرتنی باقی ئەو ئایینانەی کە هاوبەشی نیشتمانمان، و متمانەکردن بە خودا و پشتبەستن بەو هەموو ئەو مانایانەن کە ئێمە لە لوتکەی ئەولەویەتەکاندا دایدەنێین.
     لە درێژەی قسەکانیدا حەکیم وتی "ئەولەویەتی دووەم چەسپاندنی ناسنامەی نەتەوەییە، ئەمەش بە واتای ئەوەی عێراق و گەلەکەی و بەرژەوەندییەکانی لە پێش هەموو شتێکەوە بێت و جەختمان لەوە کردەوە، ئەولەویەتی سێیەمیش بنیاتنانی دەوڵەتێکی مۆدێرن و دادپەروەر و بەهێزە و ئێمە جیا بووینەوە بەوەی کە دەوڵەتێکی بەهێز تەنها لە حکومەتێکی بەهێزدا کورت نابێتەوە، بەڵکو بەهێزی حکومەت بەشێکە لە هێزی دەوڵەت لە کۆمەڵگا و دامەزراوەکانیدا . 
    "حەکیم " هێمای بۆ ئەوەش کرد کە "عێراق سەرکەوتنی گرنگ و گەورەی ئەمنی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بەدەستهێناوە، بۆیە پێویستە ڕۆحێک پیشان بدرێت کە ئەوەندە پەیوەستە بەنیشتیمانەوە ،ئەوەندەش پەیوەستە بە ئەرێنییەوە، هەروەها دوور بکەوێتەوە لە دەوڵەتێک لە خۆلێدان و بوختانکردنی بەردەوام.
     "حەکیم " جەختی لە هۆشیاری سیاسی لە زانکۆکان و خوێندکاران کردەوە، هەروەک جەختی لە پێویستی هۆشیاری سیاسی کردەوە، لە شیکردنەوەی ڕووداوەکان.
    "حەکیم "دەشڵێت"ئێمە هەڵوێستی خۆمان روونکردۆتەوە کە بەشداری لە حکومەت نەکەین، هەروەها بەڕوونی ئەوەمان خستەڕوو کە حیکمە بەشداری نەکردووە و دژایەتی حکومەتیشی نەکردووە و هەروەها پشتگیری حکومەت دەکات، ئەم هەڵوێستەش دەگەڕێتەوە بۆ خواستی حیکمە بۆ ئەوەی ڕێگە بە حکومەت بدات خزمەت بە خەڵک بکات.
    "حەکیم "داواشی کرد کە یارمەتی خوێندکاران بدرێت لە بودجەی داهاتوو، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی زانکۆکان و پێدانی سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕی و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن و پشتگیری لە خوێندکارانی یەکەم و هەڵگری بڕوانامەی باڵا و کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی توانای زانکۆکانی عێراق ، کە هاوتابێت لەگەڵ زانکۆ نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکانیان و پەرەپێدان و ڕاهێنانی کادرە زانستییەکان.