بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی" بڕیاڕی دابینکردنی پێداویستییەکانی تووشبووانی شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی مەرجان کرد.
لەبەیاننامەیەکدا،کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی، سەنتەری وەرەمی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی مەڕجان لە بەشی تەندروستی بابل بەسەرکردەوە، کە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی بابل یاوەری دەکرد.
بەیاننامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە "حسناوی"لەو خزمەتگوزارییانەی کۆڵیەوە کە پێشکەش بە نەخۆش و سەردانکەرانی سەنتەرەکە دەکرێن.
"وەزیر لەو سەردانەیدا بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردووە، ئاشنا بووە بەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکرێت، هەروەک لەگەڵ ستافی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی کۆبوویەوە.
ئەلحەسناوی ئاڕاستەی کردووە، بەپێی بەیاننامەکە، پێداویستییەکانی نەخۆشخانەکە دابین بکات بۆ بەرزکردنەوەی کارەکان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەر بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە.
"حەسناوی” ستایشی ستافی پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و ئیداری کرد و پاڵپشتی وەزارەتی بۆ سەنتەر و سەرجەم دام ودەزگا تەندروستییەکانی لە تەندروستی بابل و دامەزراوە تەندروستییەکان لە بەغدا و پارێزگاکان دووپاتکردەوە .
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە"سەردانەکە لە چوارچێوەی بەرنامەو سیاسەتی کابینەی حکومەتی عێراقدایە لە پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی و ئەولەویەتەکانی پەرەپێدانی سەنتەری چارەسەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە.